دەستەی دەسپاکی: لەئێستادا 804 دۆسیەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان رایگهیاند:" لەم کاتەدا 804 دۆسیەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت و لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوە سەرپەرشتی دەکرێن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی كانوونی یهكهمی 2021، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا باسی لەوەکرد:' لەم کاتەدا 804 دۆسیەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت و لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوە سەرپەرشتی دەکرێن".
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی وتیشی:" ستراتیژی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی کە لەئێستادا کاری لەسەر دەکەن پێکهاتوە لە یەکەم؛ چاودێری راییکردنی کاروباری سێ دەسەڵاتەکە و دامەزراوە سەربەخۆکان، دوەم؛ چاودێری راییکردنی کاری پارتە سییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی راگەیاندن".
ئەحمەد ئەنوەر، ئاماژەی بەوەشکرد، وەک دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی، چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەن، هەروەها مەبەستایانە یاساکە دادپەروەری دروستبکات و ئەو فەرمانبەرانەی دەوامی فەرمی دەکەن مافی خۆیان وەربگرن و ئەوانەش دەوام ناکەن دەبێت چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، هەروەها داوا دەکەن هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی خێراتربکرێن تاوەکو لەماوەیەکی کەمدا زۆربەی یاساکە جێبەجێ بکرێت.
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئەوەشی دوپاتكردەوە:"هەنگاوی سێیەمی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بریتییە لە چاودێری سەرجەم دەزگاکانی کەرتی تایبەت، ئامانجیش لەم بەرنامەیە گەشەپێدانی دەستپاکی، برەودان بەکلتوری هۆشیاری و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و حکومڕانییەکی شەفافە لەگەڵ بونی کارنامەیەکی رون بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان".
