لە بادینان؛ نۆ سەربازی دیكەی سوپاكەی ئەردۆغان كوژران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا و هەكاری نۆ داگیركەرى سوپاكەی ئەردۆغان كوژران و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لەبارەی شەڕ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:" لە چالاكی گەریلاكانمان لە تونێلەكانی شەڕ، نۆ داگیركەر سزادران، سێ داگیركەریش برینداربوون و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە".

هەروەها ئەوەش خراوەتەروو كە سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك 21 جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، 18 جاریش بە فڕۆكەی جەنگیی و 12 جاریش بە هێلیكۆپتەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیای بۆردوومان كردووە.

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:

لە هەرێمی مەتینا:

لە ڕۆژی ١١ ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشكێن داگیركەرێك سزادرا.

لە رۆژی ١١ ی مانگەداهێلیۆكۆپتەرەكانی دژوژمن پێكران ، كە ویستیان هێزەكانیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دابەزێنن.

١١لە ڕۆژی مانگدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری، لە دژی داگیركەران، كە ویستیان بە تەقەمەنی تونێلەكانی شەڕی شاخی شەهید زەمانی بۆردومان بكەن، بە شێوازی نیشانشكێن چالاكی ئەنجامدرا.

لە هەرێمی زاپ:

سەرلەبەیانی ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چیاڕەش گورزی گەورە لە داگیركەران وەشێنرا، كە هەوڵیاندا بەرەو دۆڵی شیڤ بەرەوپێش بچن و لەوێ شەڕێكی دژوار روویدا و لانیكەم سێ داگیركەر سزادران، داگیركەرێكیش برینداربوو، درۆنێكیش لەناوبرا.

لە رۆژی ١١ ی ئەم مانگەشدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر، هێزەكانمان هێلیكۆپتەرەكانی دوژمنیان ناچاركرد لە ناوچەكە بڕۆن.

لە ڕۆژی ١١ ی ئەم مانگەشدا لە دژی داگیركەران، كە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر بەرەوپێش بچن، لەرێگەی چالاكی تەقاندنەوە ئەنجامدرا و بەهۆیەوە چوار  داگیركەر سزادران، دوو داگیركەریش برینداربوون، ئەوانەی رزگاریان بوو لە ترس و دڵەڕاوكێدا بە گۆڕەپانەكەدا بڵاوبوونەوە و لەبەرامبەر ئەو داگیركەرانەی بە گۆڕەپانەكەدا بڵاوبوونەوە چالاكی تەقینەوەیان لە دژ ئەنجامدرا و داگیركەرێك سزادرا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی:

١١ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری ١١ جار بە تەقەمەنی تونێلەكانی شەڕی شاخی شەهید زەمانی و شاخی شەهید عاكیف بۆردومان كران.

١١ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین ١٠ جار بە چەكی كیمیایی تونێلەكانی شەڕی شەهید هەورێ بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی شەڕ:

١١ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، سیدا، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی هەكاری و وەرخەلێ لەلایەن قەرەقۆڵەكانی سەر سنوورەوە بە كاتوشا بۆردومان كران.

١١و ١٢ی حوزەیران گوندەكانی شی و گوزەی هەرێمی گارە، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، ساجا، سیدا، چەمچۆ، شاخی ئۆرتێ، شاخی جودی و وەرخەلێ ١٨ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

١١ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و كوڕەژارۆ بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر ١٢ جار بۆردومان كران”.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار