یەکشەممە قایمقامى نوێى چەمچەماڵ بە وەکالەت دەستبەکار دەبێت
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاسۆ بەکر مستەفا، لە رۆژی یەکشەممە وەک قایمقامی نوێی چەمچەماڵ لەبری رەمک رەمەزان، دەستبەکار دەبێت.
پارێزەر ئاسۆ بەکر. ماوەی شەش ساڵ قایمقامی قەزای دوکان بووە و لە 2017ـەشەوە بە پلەی قایمقام لە دیوانی پارێزگای سلێمانی دەوامی کردووە.
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکان بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە، ڕۆژى یەکشەممە قایمقامى نوێى چەمچەماڵ بە وەکالەت دەستبەکار دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیاری دەستبەركاربوون بۆ ئاسۆ بەكر مستەفا وەكو قایمقامی نوێى چەمچەماڵ دەرچووە و یەكشەممەى داهاتوو دەستبەكار دەبێت.
قایمقامی نوێی چەمچەماڵ؛ ئاسۆ بەكر مستەفا
لە 1991 تاوەكو 1997 وەكو پارێزەر لە دادگای سلێمانی كاری كردووە
لە دوای 1997ـەوە تاوەكو 2011 بەڕێوەبەری هەریەكە لە ناحیەکانى هێرۆ، بنگرد و خەلەكان بووە
لە 2011ـەوە تاوەكو 2017 قایمقامی دووكان بووە
لە 2017شەوە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە پلەى قایقمام دەوامی كردووە
ئەم ئاڵوگۆڕە ئیداریانە دوای ئەوە هات، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمی بەرپرسانی چەمچەماڵ پێکهات و ڕاپۆرتی خۆیان ئاڕاستەی جێگری سەرۆکوەزیران کرد و لە ڕاپۆرتەکەیاندا هاتبوو ژمارەیەک بەرپرس کەمتەرخەمیان کردوە و دەکرا هەندێک ڕێکار بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی زیانەکانی لافاوەکە کەمتر بێت.
لەو چوارچێوەیەدا قایمقامى چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرى ناحیەى شۆڕش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ لەگەڵ هەردوو سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆرش داواى بەخشینیان کرد.
