كونسوڵی گشتی ئەمریكا: پشتیوانی میدیای ئەهلی و ئازاد دەكەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
كونسوڵی گشتی ئەمریكاو ژمارەیەك میدیای ئەهلی‌و ئازاد كۆبونەوەو كاری میدیای ئەهلی‌و فشارو هێرشە ئەلیكترۆنیەكانی خراییەروو، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا رایگەیاند:"پشتیوانی میدیای ئەهلی و ئازاد دەكەین".

لەئۆفیسی سەرەكی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەشاری هەولێر، بەڕێوەبەرو سەرنوسەری ژمارەیەك لەمیدیای ئەهلی‌و ئازاد كە تارق فاتیح، سەرنوسەری میدیایی هاوڵاتی ئامادەیبوو، لەگەڵ ڕۆبەرت پالەدینۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكاو وەفدێكی بەشی سیاسی‌و پەیوەندیەكانی كونسوڵخانە كۆبونەوەو بەوردی باسیان لەدۆخی میدیا لەهەرێم بەگشتی‌و میدیای ئەهلی‌و ئازاد بەتایبەت كرد.

هەروەها لەگەڵ ئەو ڕێگریی‌و فشارانەی بۆ كاری میدیا دروستدەبن كە نوێترینیان فشارو هێرشی ئەلیكترۆنی سەر میدیایەو بووەتە مەترسیەكی جدی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین.

لای خۆیەوە، ڕۆبەرت پالەدینۆ دەستخۆشی لەكاری میدیای ئەهلی‌و ئازاد لەهەرێمی كوردستان كردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو هەماهەنگیەی لەنێوان میدیا ئازادو ئەهلیەكاندا دروستبوەو بەستایشەوە باسی لەكۆبونەوەو بەیاننامەكانی مانگی ڕابردوی ئەو میدیایانە كردو هۆكاری بانگهێشتەكەشی گێڕایەوە بۆ كاریگەریی ئەو هەماهەنگی‌و بەیاننامەیەی كە بڵاوكرایەوە لەبارەی مەترسیەكانی سەر میدیاو ئازادی ڕادەربڕین.

هاوكات، بەوردی باس لەچۆنێتی‌و جۆری ئەو هێرشە ئەلیكترۆنی‌و سایبەریانە كرا كە دەكرێنەسەر میدیاكان‌و فشارەكان زیاددەكەن، كونسوڵی گشتی سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا بەبونی ئەو هەموو فشارە سیاسی‌و ماددی‌و ئەلیكترۆنیەی لەسەر میدیا هەیەو پشتیوانی خۆیی‌و وڵاتەكەی بۆ ئازادی میدیا دووپاتكردەوەو بەڵێنی بەدواداچونی بۆ گرفتەكان، بە بەرپرسانی میدیاكاندا.

دیداری میدیا ئەهلی‌و ئازادەكان لەگەڵ كونسوڵی گشتی‌و شاندی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەدوای كۆبونەوەی بەرپرسانی میدیاكان هات لەمانگی ڕابردودا كە لەشاری سلێمانی ئەنجامدراو تیایدا باس لەهێرشە ئەلكترۆنیەكانی سەر میدیاكان كرا، كە دوای كۆبونەوەكە تیمێكی هەماهەنگی پێكهێنراو بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتی‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و كونسوڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتان بڵاوكرایەوە كە تاییادا بەوردی مەترسی سەر میدیاكان خرایەڕوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار