نێچیرڤان بارزانی: بە نیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەڕوانین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:"بە نیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەڕوانین، داوا لە هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم یەكڕیز و تەبا بن".

دوای دەستلەكاركێشانەوەی هەموو ئەندامانی فراكسیۆنی سەدر كە 73 ئەندامی هەبووەو گەورەترین كوتلەی نێو پەرلەمان بووە مەترسی پێشهاتی سیاسی و ئاڵۆزی دەكرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا نوسیویەتی:"هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییەك نەیەتە ئاراوە و ئەنجوومەنی نوێنەران نوێنەرایەتیی هەموو عێراقییەكان بكات". 

شەوی رابردوو، سەدر فەرمانی بە سەرۆكی فراكسیۆنەكەی كرد كە دەستلەكاركێشانەوەكان پێشكێشی سەرۆكی پەرلەمان بكەن. لای خۆشییەوە محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەكانی واژۆ كرد. 


 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار