شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەو جۆرە مامەڵەكردنە هەرگیز مایەی قبوڵ كردن نییە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە كە سەرپرشتیاری مەڵبەندی یەكێتی لەسلێمانی خانەوادەی تارقی بەقاڵ بەسەردەكاتەوەو ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە" لە دوای ئاگاداركردنەوەم و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەكە زۆر نیگەران بووم، ئەو جۆرە مامەڵەكردنە هەرگیز مایەی قبوڵ كردن نییە".

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیرانی 2022، شاناز ئیبراهیم ئەحمەدن سەرپرشتیاری مەڵبەندی 1ی یەكێتی، لەشاری سلێمانی سەردانی دایك و خوشك و خانەوادەی تاریقی بەقاڵی كرد و نیگەرانی خۆی لە مامەڵەی نەشیاوی چەند كارمەندێكی ھێزەكانی پۆلیس بەرامبەر خانەوادەكەیان دەربڕی.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند:" لە دوای ئاگاداركردنەوەم و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەكە زۆر نیگەران بووم، زۆر بەداخەوەم، ئەو جۆرە مامەڵەكردنە هەرگیز مایەی قبوڵ كردن نییە".

هەروەها دوای پرسینەوە لەشێوازی بەڕێوەچوونی رێكارە یاساییەكانی تایبەت بە كەیسی "تاریقی بەقاڵ" شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڕیاریدا كە پارێزەرێكیان بۆ دابین بكات و پێشی ڕاگەیاندن كە" پشتیوانتان دەبم و وەك یەكێتیش پارێزەری مافەكانتان دەبین و بۆ  كارئاسانی و باشتر راییكردنی كاروبار و مامەڵەیاساییەكانیش، پارێزەرێك بۆ كەیسەكە دابین دەكەم بۆ داكۆكیكردن لەمافەكانتا".

نیوەرۆی ئەمڕۆ دوای دادگایكردنی تاوانبارێكی كەیسی كوشتنی (تارقی بەقاڵ) كەسوكاری تارقی بەقاڵ لەناو دادگای سلێمانی لە لایەن ئەفسەرو چەند پۆلیسێكەوە دراونەتە بەر شەق و تۆمارە ڤیدیۆییەكەش لەناو تۆری كۆمەڵایەتی بڵاوبووەیەوەو ئەوەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند:" كە ئەو ئەفسەرو پۆلیسانە دەستگیر كراون و بەتوندی سزا دەدرێن"، داواشی لە كەسوكاری تارقی بەقاڵ كرد خۆشیان سكاڵا لەسەر ئەو ئەفسەرو پۆلیسانە تۆمار بكەن.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار