هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی ئاشكرا دەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی ئاشكرا دەكات و رایگەیاند:" ئەگەر بمانەوێت وڵاتێكی ئارام، ئاوەدان و پێشكەوتو بونیادبنێین، پێویستمان بەوەیە ھەمومان پێكەوە شان بدەینە بەر راپەڕاندنی ئەركە چارەنوسساز و نیشتمانییەكان".
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022، دوای تەواوبوونی كۆبونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان و عەزم و بابیلیۆن، نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی بڵاویكردەوە كە بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكخستنی ھەوڵەكان كردەوە بۆ پێكھێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار"هەوڵبدرێت سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان بەشداربن لە حكومەتی نوێی عێراق و جیاوازییەكانمان بخەینە خزمەت ھێنانەدی ئامانجە باڵاكان، چونكە ئەگەر بمانەوێت وڵاتێكی ئارام، ئاوەدان و پێشكەوتو بونیادبنێین، پێویستمان بەوەیە ھەمومان پێكەوە شان بدەینە بەر راپەڕاندنی ئەركە چارەنوسساز و نیشتمانییەكان، ئەمەش ئەو سیاسەتە دروست و حەكیمانەیەیە كە یەكێتی كار بۆ بەدیهێنانی دەكات".
