سێ تەرمی دیكەی كۆچبەرانی كورد دۆزرانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان ئاماژە بەوە دەدات پاش شەش مانگ لە خنكانیان، تەرمی سێ كوردی دیكە دۆزراونەتەوە بەناوەكانی( ئەمیرە عوسمان خدر، هەناسە هەژار محەمەد، رێژوار رێبوار عەبدوڵا).

شەش مانگ لەمەوبەر بەلەمێكی كۆچبەران بە 70 كەسەوە لە دورگەی (سانتۆری) نقووم بوون، لە كۆی ئەو 70 كۆچبەرە تەنیا 13 كۆچبەریان بە خنكاوی تەرمەكانیان دۆزرایەوە كە حەوت كەسیان كورد بونن و گەرێندرانەوە هەرێمی كوردستان.
حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:"سێ تەرمی دیكە دۆزراوەتەوە كە هەر سێكیان لەو بەلەمەدا بوون و ماوەی شەش مانگە بێ سەرو شوێنن".

ئەو سێ كۆچبەرە ئافرەتێك و دوو منداڵن بە ناوەكانی (ئەمیرە عوسمان خدر، هەناسە هەژار محەمەد، رێژوار رێبوار عەبدوڵا) نوێنەری دەزگای لوتكە ئەوەی روونكردەوە كە لەماوەیەكی كەمدا تەرمەكان دەگەرێندرێنەوە هەرێمی كوردستان و رادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار