لەهەولێر خۆپیشاندانە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دژی گرانبونی نرخی بەنزین و كەمی ئەو بەنزینخانانەی كە بەنزینە 690 دینارییەكەی عێراق دابەش دەكەن، ئەمڕۆ شۆفێرانی تاكسی لە شاری هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگەی كۆیە- هەولێریان داخست.
شۆفێرانی تاكسی كە بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كردوە باس لەوە دەكەن، شێوازی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناریی حكومەتی عێراق هەڕەمەكی تێدایە و ژمارەی بەنزینخانەكانیش كەمە، بۆیە داوا دەكەن ژمارەی بەنزینخانەكان زیاتر بكرێت.
هەروەها باس لەوەش دەكەن، داوا دەكەن نرخی بەنزین بەشێوەیەكی گشتی هەرزان بكرێت تا چیتر خەڵك شە و رۆژ لەبەردەم بەنزینخانەكان و لەسەرەی وەرگرتنی بەنزیندا رۆژ نەكاتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
