توركیا بۆردومانی شەنگالی كردو قوربانی لێ كەوتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
فڕۆكەی بیفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا، بۆردوومانی ناوەندی ئەنجومەنی گەلی سنونێ-ی كرد و چەند كەسێك برینداربوون.

كەمێك بەر لە ئێستا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەی دەوڵەتی داگیركەری توركیا، دوو جار بۆردوومانی ناوەندی ئەنجومەنی گەلی شارەدێی سنونێ-ی سەر بە شەنگالی كردووە.

بۆردوومانەكە برینداری لێكەوتووەتەوە و زیانێكی زۆری مادییشی بە دووكاندارەكانی دەوروبەری بیناكە گەیاندووە.

خەڵك و دانیشتوانی سنونێ بۆ  گەیەندنی بریندارەكان بە نەخۆشخانە، خۆیان گەیاندە شوێنی بۆردوومانەكەو هاوكاری ئەنجومەنی گەلی سنونێ دەكەن.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار