پارتی؛ زەرەرمەندترین هاوپەیمانی سەدر

پارتی لەرێگەی سەدرو حەلبوسی بەهاوپەیمانێتییەكەیان دەیویست پۆستی سەرۆك كۆمار لە یەكێتی وەربگرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
پێگەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، پارتی زەرەرمەندترین لایەنی ناو پڕۆژەی زۆرینەی نیشتیمانیی موقتەدا سەدر بوو، ڕاشیگەیاندووە، "هەر لەسەرەتاوە هاوبەشەكانی سەدر بڕوایان بەحكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی نەبووە، بەڵام مەبەستیان بوو بێ گرفت زۆرترین پۆستیان دەستبكەوێت لەنێویاندا پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ پارتی".

پێگەی "ئەتڵانتیك كاونسڵ"ی ئەمریكی كە تایبەتمەندە بەشیكردنەوە سیاسییەكان، لەڕاپۆرتێكدا سەبارەت بەدەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەر بەكوتلەی سەدرو پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئەوەی خستۆتەروو كە هەر لەسەرەتاوە هاوبەشەكانی سەدر بڕوایان بەحكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی نەبووە، بەڵام مەبەستیان بوو بێ گرفت زۆرترین پۆستیان دەستبكەوێت" پارتی دەویست لەرێگەی سەدرو حەلبوسی پۆستی سەرۆك كۆمار لە یەكێتی وەربگرێتەوە كە لە 2005 كە لای ئەو حزبە".

لەڕاپۆرتەكەی پێگە ئەمریكییەكەدا هاتووە، "لەسەرەتاوە ئەوە ڕوونبوو كە هاوپەیمانەكانی سەدر بڕوایان بەدیدگای ئەو بۆ حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانیی نەبوو، بەڵام زیاتر مەبەستیان بوو لەیارییەكدا لەبەدەستهێنانی پۆستەكاندا بەشێوەیەكی ئاسان سەركەوتووبن".

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەم گورزی پڕۆژەكەی موقتەدا سەدر، بەر پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت ئەویش كاتێك دادگای فیدراڵی هۆشیار زێباری كاندیدی ئەو پارتەیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار ڕەتكردەوە".

هاوكات، شپێگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵیداوە هاوپەیمانێتیە بەهێزە نوێكەی لەگەڵ سەدر بقۆزێتەوە بۆ پێشێلكردنی ئەو دابەشكارییە كلاسیكییەی لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان سەبارەت بەپۆستە سیاسییەكان هەیانبووە كە بەپێی ئەوە پشكی سەرۆكایەتیی كۆمار بۆ  یەكێتییە، ویستی هەبووە ئەوە نەمێنێ.

لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، “دەستلەكاركێشانەوەی كوتلەیەكی تەواویی پەڕلەمانیی تەحەدایەكی گەورەیە بۆ سیستەمی سیاسی عێراق، هەربۆیە دەبێت سوودمەندانی دەستلەكاركێشانەوەكە وریابن لەمامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی ئەم دەستلەكاركێشانەوەیەو بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكە دەبێت بەوریاییەوە مانۆڕ بكەن".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار