هۆشداریەكە گەیشتە دەسەڵات... حكومەت سێ بڕیار لەبارەی نرخی بەنزینەوە دەردەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزین نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و نوسینەگەی وەزیری كردووە، هۆشدارییەكە گەیشتە دەسەڵات كە نرخی بەنزین گڕ لەشەقام بەردەدات

رۆژنامەی هاوڵاتی دوێنێ چوار شەممە 15ی حوزەیران بە مانشێتێگی گەورە بڵاویكردەوە كە"هۆدشاری دەدرێتە دەسەڵات، نرخی بەنزین گڕ لە شەقام بەردەدات".
هاوكات، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆشداریی دایە حكومەت كە چارەسەری بەپەلە بۆ نرخی بەنزین بدۆزێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە خۆپیشاندان و نارەزایەتی لە هەولێر دەستی پێكردو لە تۆرەكانی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بایكۆتی كڕینی بەنزین و كوژاندنەوەی ئوتومبێل لەسەر شەقامەكان گەیشتە دەسەڵات، بۆیە حكومەتی هەرێم لە كۆبونەوەی خۆیدا سێ بڕیاری دەركردووەو گەیشتووە بە وەزیری سامانە سروشتییەكان.

لەو نووسراوەدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێویستە ئەم كارانە بكرێت:

1.  كەمكردنەوەی رسوماتی كارگێڕی هەناردەكردن و هاوردەكردنی سامانە سروشتیەكان بۆ بڕی تەنیا 7 دۆلار بۆ هەر تەنێك.

2.  وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە تایبەت وەزارەتی دارایی و ئابووری رێوشوێنی پێویست بۆ دابەزاندنی نرخ بگرە بەر.

3.  رێگری بكرێت لە قۆرغكاری و دەرفەتی یەكسان بدرێت بە سەرجەم لایەنەكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بەبێ جیاوازی و بە مەرجێك كوالیتی رەچاوبكرێت.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار