ملیۆنێك و 200 هەزار لیتر بەنزینی 800 دیناری گەشتە زۆنی سەوز

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئاشكرایدەكات، زیاتر لەیەك ملیۆنو 200 لیتری بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی هەڵەبجەو ڕاپەڕینو گەرمیان دابینكراوە.
كەمێك لەمەوبەر، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، "دوای ئەوەی دڵنیاییماندا بەهاوڵاتیانی خۆشەویست كە وەك پارێزگای هەولێرو دهۆك دابیندەكریت، بەخۆشحاڵیەوە ئێستا لەلایەن تیمی یەكێتی لەحكومەت پێیانڕاگەیاندم ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشكردنی بەنزین لەسلێمانیو هەڵەبجەو گەرمیانو ڕاپەڕین دەستپێدەكات".
هەروەها راشیگەیاند:"زیاتر لەیەك ملیۆنو 200 لیتری بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی هەڵەبجەو ڕاپەڕینو گەرمیان دابینكراوە، بەوردیش چاودێریی دابەشكردنی دەكەین لەگەڵ تیمی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان".
شەوی ڕابردووش لەبارەی بەنزینەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاشكرایكرد، بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو ڕێكارێك دەگرێتەبەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆو خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لەبازاڕەكاندا.
