هەموو زانیارییەك لەبارەی مووچەوە
بۆ دابەشكردنی مووچە؛ نزیكەی 500 ملیار دینار لەبەردەستدایە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە حكومەت لەهەوڵدایە پێش یەكی تەموز دەست بەدابەشكردنی مووچە بكات.
بەپێی بەدواداچونەكانی هاوڵاتی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی وەزیران دەستی كەوتووە، وەزارەتی دارایی ئامادەیە لە 25 حوزەیران دەست بەدابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام بڕیارەكە دەكەوێتە سەر ئەنجومەنی وەزیران ئەوەش بەپێی راپۆرتی وەزیری دارایی بڕیاری لەسەر دەدرێت.
هەروەها ئەوەشیان خستەروو كە لەنێوان 25 حوزەیران بۆ یەكی تەموز دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بۆ كۆكردنەوەی داهاتەكان.
هاوكات جەختیان لەوە كردەوە كە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی نایانەوێت مووچە دوابكەوێت، بەڵكو"دەمانەوێت لە 25 هەموو مانگێگ مووچە دابەش بكرێت، بەڵام كۆكردنەوەی داهاتەكان بەشێكی دوادەكەوێت".

بابهتی پهیوهندیدار