لەسلێمانی خۆپیشاندانە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی بەڵینەكەی حكومەت و دابین نەكردنی بەنزینی 800 دیناریی، ئەمڕۆ هەینی لە سلێمانی شۆفێران دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.
دوێنێ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و تیایدا بڕیاردرا، ڕۆژانە لە 33 بەنزینخانەی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، دەست بە دابەشكردنی بڕی زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین بكرێت و لەسەرەتای ئەم پڕۆسەیەدا ئەولەویەت بە دابینكردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی و هێڵی گواستنەوەی گشتیی بێت و دواتر هەموو ئۆتۆمبیلێك دەگرێتەوە.
شۆفێران لە نیوەشەوی ڕابردووەوە سەرەیان گرتووە بۆ دەستكەوتنی بەنزینی 800 دیناریی، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە بەنزینێك نەگەشتووەتە بەنزینخانەكان.
لەبەرامبەردا شۆفێرانی تاكسی لەبەردەم بەنزینخانەیەك لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین كردووە و شەقامەكەیان داخستووە و تا ئێستا بەردەوامە.
