بادینان؛ سوپاكەی ئەردۆغان لەدۆخێكی خراپدان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە زاپ و مەتینا 17 سەربازی دیكەی سوپای توركیا كوژراون و سەربازەكانی ئەردۆغان لە دۆخێكی خراپدان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ئەنجامی چەند چالاكیەك لە هەرێمەكانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین ١٧ سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دوو چادری سەربازیی و دوو كامێرای چاودێریی سەربازییش تێكشكێندراون.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای توركیا ٢٣ بەفڕۆكە و ٢٥ جاریسش بە هێلیكۆپتەرهێرشیان كردووەتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و١٣ جاریش كازی ژەهراویان بەكار هێناوە.
گەریلاكان لە زاپ و مەتیناو ئاڤاشین ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە سەربازانی سوپای تورك لە دۆخێكی خراپدان و ئامارمیان لەدەستداوە" گەرانەوەی سەربازەكان بۆ توركیا نییە، تەنها تەرمەكانیان دەگەرێتەوە".
لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە، سوپای توركیا هێرشی بۆسەر هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و لەوكاتەوە تائێستا جەنگێكی قورس لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكەدا لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەڕێوەدەچێت.
