تەندروستی سلێمانی: حاڵەتی قورسی نەخۆشی سكچون و رشانەوەمان هەیە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی شەش رۆژی رابردودا نزیكەی چوار هەزار حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی سكچون و رشانەوە لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە نوێترین پەیامیدا بڵاویكردەوە، "لە ماوەی شەش رۆژی رابردودا نزیكەی چوار هەزار حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی سكچون و رشانەوە لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون و حاڵەتی قورسیشیان تێدایە، خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".
نزیكهی سێ ههفتهیه شهپۆلێكی سكچون و رشانهوه له پارێزگای سلێمانی بڵاوبوهتهوه و دوێنێ شهممه یهكهمین حاڵهتی مردنی منداڵ بههۆی نهخۆشییهكهوه راگهیهندرا، كه بهپێی وتهی دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بوه و لە نەخۆشخانەکەیاندا بەهۆی سکچون و رشانەوە مردوه.
ئەو منداڵە دوای توشبونی بە سکچون و رشانەوە، لەلایەن خێزانەکەیەوە دەرمانی گیایی پێدراوە، بەو دو هۆکارەش منداڵاکە مردوە.
15ی ئەم مانگە سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادبونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە ناچاربون نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ چاودێری توشبوان تەرخان بکەن، زیادبونی حاڵەتەکان و نیشانەکانیش وایکردوە گومانی ئەوە بکەن کە ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبوەتەوە کۆلێرا بێت.
کۆلێرا سکچونێكی ئاوی توندە، بەهۆی پیسبونی سەرچاوەکانی ئاو و خۆراک توشی مرۆڤ دەبێت ئەگەر بەزویی چارەسەر نەکرێت، مەترسی ئەوە دروست دەکات لە چەند کاتژمێرێکدا کەسی توشبو بکوژێت.
