خۆپیشاندان دەستیپێکرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوێنێ خەڵكی چەمچەماڵ هۆشدارییان دابوو لەوەی ئەمڕۆ كاتژمێر 10 خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن، لە ئێستادا خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بۆ گرفتی بەنزین دەستیپێكردووە و چوارڕیانی سەرەكی ناوبازاڕ لەلایەن هاوڵاتیانەوە داخرا.
هاوڵاتیانی چەمچەماڵ دەڵێن :" بەڵێنیان دابوو گرفتی بەنزینمان بۆ چارەسەربكەن، بەڵام لەجیاتی چارەسەركردنی كێشەكە بەنزینەكە ئەوەندە كوالێتی خراپە كاریگەری خراپ دەكاتە سەر ئۆتۆمبێلەكان، ئەو بەنزینە هەمان بەنزینە 690 كەی جارانە، بەڵام ئێستا بە 800 دینارە.
هاوڵاتیانی چەمچەماڵ لەناوخۆپیشاندانەوە رەخنەی ئەوەشیان لە بەرپرسانی ناوچەكەیان گرت، "حاجییان دەچن بۆ حەجكردن داوایان لێكردن دوعایان بۆ بكەن بۆ چاكبوونی پرۆژەی ئاوی شارەكە، ئەی كەواتە خۆیان كاریان چییە؟."
دوێنێ لە قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان كرد و داوای دابەشكردنی بەنزینی 800 دینارییان دەكرد، بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو رۆژبوو لە هەولێر و دهۆك دابەشكرابوو بەڵام لە سلێمانی و دەوروبەری دابەشنەكرا.
