ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی 690 دیناری بە دادپەروەری دابەشدەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئهمڕۆ ئهندامانی لیژنهی وزەو سامانە سروشتیەکان لهگهڵ وهزیری سامانه سروشتییهكان بهوهكالهت كۆبونهوه و لهبارهی پرسی بهنزین گفتوگۆیان كرد، پهرلهمانتاران داوایانکردوه بە پشت بەستن بە پاڵاوتنی ناوخۆ بەرهەمی بەنزین زیادبکرێت.
وهزیری سامانە سروشتیەکان ڕایگەیاند:"بڕیاری وەزارەتی سامانه سروشتییهكان ئهوهیه كه بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی (690 دینار)ی بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت".
ناوهڕۆكی كۆبونهوهی وهزیری سامانه سروشتییهكان و پهرلهمانتاران لهبارهی سوتەمەنی:
بەنزین
خواستی ڕۆژانە لەسەر بەنزین (٥ بۆ ٦ ملیۆن لیترە)..
لیژنەکەمان بە وردی باسی کوالێتی و نرخ و پێداویستی خەڵکی کرد بۆ بەنزین..
لیژنەمان پێداگیریکرد لەسەر کوالێتیەکی باش بەنرخێکی گونجاو..
پاش خستەڕوی گرفت و خواستی خەڵک..
بڕیاری وەزارەت لە ئێستادا ئەمەیە:
بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی(٦٩٠ دینار)ی بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەشبکرێت..
هەوڵدەدرێت ئاستی بەرهەمی (بەنزینی ٨٠٠ دیناری) ڕۆژانە بگاتە (٣ ملیۆن لیتر)…
…
بڕیارە لە ماوەی ئایندەدا پاڵاوگەی لاناز بەنزین بەرهەم بهێنێت، داوامانکرد ئەو بەنزینەش بە سیستم و نرخێکی گونجاو دابەش بکرێت بەسەر سەرجەم شارەکاندا ..
داوامانکرد بە پشت بەستن بە پاڵاوتنی ناوخۆ بەرهەمی بەنزین زیادبکرێت، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕایگەیاند: لێکۆلینەوە دەکەین، بەڵام بڕی هەناردەکردن کەم بکەینەوە کاریگەری لە داهات دەکات بۆ موچە و پێشتریش گرێبەستمان لەگەڵ کڕیاران کردوە…
گازوایل:
لە ئێستادا جگە لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ڕۆن و ماددەی دیکە تێکەڵدەکرێت وەک گازوایل دەفرۆشرێت.. بەکارهێنانی لەلایەن مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە زیانی زۆری بە تەندروستی هاوڵاتیان گەیاندوە.. بەڵگەی پێویستمان پێدان..
داوامانکرد ئەو گازوایلەی دەبرێتە دەرەوە لە ناوخۆدا بەکاربهێندرێت، بڕیارە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بەدواداچون بکات، وەزارەت ڕایانگەیاند : تێکەڵکردنی
ئەو ماددانە تاوانە…
غاز LPG
بۆ غازی ماڵان و بازرگانی و ئەو غازەی بۆ ئۆتۆمبیل بەکاردێت.. لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی (١١٠٠ تەن بەرهەمە) و بڕیارە ئەم ساڵ (٢٥٠ تەن) ی دیکە بۆ ئەم بڕە زیادبکرێت..
داوامانکرد کۆنتڕۆڵی نرخ بکرێت و نرخ دابەزێت و تاوەکو خواستی ناوخۆ دابیننەکرێت، هیچ بڕێک نەبرێتە دەرەوە.. چاودێری توندبکرێتەوە..
ڕایانگەیاند: وەزارەت پلانێک ئامادەدەکات بۆ سود بینین لە غاز بۆ دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆ پێش هەناردەکردنی بۆ دەرەوە..
نەوت:
داوامانکرد بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان لە زستاندا، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ بکرێت…
لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی.
