بە كۆلێرا دوو زیندانیكراوی چاكسازی گەوران گیانیان لەدەستدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند:" بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا، دوو سزادراو لە چاكسازی گەورانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە"، راشیگەیاند:"سەردانی زیندانیان قەدەغەیەو نەخۆشخانەی چاكسازایمان خستوەتە ئینزارەوە".

ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی حوەزیرانی 2022، كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە سەردانێكی مەیدانیدا چاكسازیی گەورانی سلێمانی بەسەركردەوە و لە لێدوانێكدا بە میدیای گۆڕانی راگەیاند:"بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا، دوو سزادراو لە 24 كاتژمێری رابردودا لەچاكسازی گەورانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و دو سزادراوی دیكەش دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە".

هەروەها راشیگەیاند:" نەخۆشخانەكەی چاكسازیی گەورانمان خستوەتە ئینزارەوە و سەرجەم پێداویستییەكانی پەیوەست بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم نەخۆشییە دابینكراوە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و رێكخراوی مانگی سوری عێراقی بۆ ئەو مەبەستە لەسەر هێڵین".

هاوكات، ئەوەشی روونكردەوە كە لەمڕۆوە سەردانیكردنی سزادراوان لە چاكسازیی گەوران راگیراوە تا دۆخەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێت.

سەبارەت بەو دو سزادراوەی بەهۆی پەتای كۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هێمای بۆ ئەوەكرد كە سزادراوی یەكەم بە ماددەی 406 حوكمی 15 ساڵ دراوە و لەدایكبوی ساڵی 1989یە و سزادراوی دوەمیش كە گیانی لەدەستداوە، لەدایكبوی ساڵی 1971یە و ماوەی سزاكەی 10 ساڵ بووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار