"عێراق هێز بۆ دەست بەسەراگرتنی بیرە نەوتییەكانی هەرێم بەكارناهێنێت"
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بەوەكالەت ڕایگەیاند:"ئامادەین هەموو شتێك بەلێكتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا چارەسەربكەین".
كەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بەوەكالەت رایگەیاند:"سەبارەت بەوەی ئێمە نەوت ڕادەست بەبەغدا دەكەین یان ڕادەستناكەین، ئەمە بابەتێكە لەنێوان دوو حكومەتە شتێكی شاراوە نییە".
وەزیری سامانە سروشتییەكان ئەوەشی روونكردەوە كە" پێشبینی ناكەم عێراق هێز بەكاربهێنێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتییەكانی هەرێم".
هەروەها راشیگەیاند:" هەمووشتێك بەپێی ڕێككەوتن كراوەو عێراق لەناو بودجەی خۆی 2021 كە لەپەرلەمانی عێراق پەسەندكراوە باسی لێوەكراوە، واتە ئەو شتانە هەمووی دیارن".
هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە عێراق ئاگاداری مامەڵەی نەوتە لەهەرێم، بەڵام بۆ ڕێككەوتن لەسەر ئالیاتەكان، وەكو هەرێم ئێمە ئامادەن هەمووشتێك بەلێكتێگەیشتن چارەسەربكەن.
"هەر بڕیارێك لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم دەربچێت، كاریگەری لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان دەبێت، كاریگەری بۆ ئێمەش وەك هەرێم دەبێت"، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم وای وت.
