دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەكەی سەر داناغاز روونكردنەوە دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هێزەكانی دژەتیرۆر راگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر كۆمپانیای دانەغاز بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، شوێنی ئاڕاستەكردنی كاتیۆشاكە نادیارە.

دژەتیرۆر ئاماژەی بەوە كردووە كە هێرشەكە بەهۆی كاتیۆشاوە ئەنجامدراوە و رووداوەكە لە كاتژمێر ٤ و ٤٥ خولەكدا بووە، لە رێگای یەك كاتیۆشاوە بووە.

هاوكات ئەوەشی روونكردووەتەوە كە رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە و لە ئێستادا هێزەكانیان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە.

ئەمڕۆ بە كاتیۆشا هێرشكرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر و كۆمپانیای دانەغاز بە ئامانج گیرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار