وەزارەتی دارایی: دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:" دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز دوادەكەوێت".
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە كەناڵی رووداوی راگەیاند: " بەهۆی چارەسەرنەكردنی گرفتی دابەشكردنی مووچە لە سنووری سلێمانی و نەگەڕانەوە داهاتی ئەو پارێزگایە، دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز دوادەكەوێت".
وتیشی: " وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەو گرفتە چارەسەر بكات و دواتر دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام سەرچاوەكە ئاماژەی بە رۆژی دابەشكردنی مووچە نەكرد".
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد: "بڕی 200 ملیار دینار نێردراوە بۆ بانكەكانی سلێمانی، بۆئەوەی مووچەی مانگی تەممووز بەبێ دواكەوتن دابەشبكرێت، بەڵام بڕی 30 ملیار دینار لەو پارەیە بۆ مووچەی مانگی حوزەیران خەرجكراوە و داهاتی نێوخۆش هێشتا نەگەڕاوەتەوە".

بابهتی پهیوهندیدار