لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەسەر پرسی هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێككەوتن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كووردستان بە ئامادەبوونی جینین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆبوونەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت:"كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچووە، و تیایدا نێچیرڤان بارزانی  سوپاسی  پلاسخارت و لایەنە سیاسییەكانی كرد بۆ بەدەنگەوەهاتنی بانگهێشتی سەرۆكایەتیی هەرێم و هیوای خواست لایەنە سیاسییەكان بگەنە لێكگەیشتنێك بۆ دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی گرفتەكان و جەختی لە گرنگیی هەڵبژاردن بۆ  هەرێمی كوردستان كردەوە و رایگەیاند: دواكەوتنی هەڵبژاردن زیان بە ناو و پێگەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت".

هاوكات جینین پلاسخارت هەموو پشتگیرییەكی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاراردن لە هەرێم دەربڕی،و رایگەیاند:" دەبێ بە زووترین كات بگەنە ئەنجامێك، چونكە زۆر كات لەبەر دەستدا نییە.".

سەرۆكاتی هەرێم دەڵێت: "لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا بڕیار درا سەرەتای ئەیلوولی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە بۆ یەكلاكردنەوەی تەواوی بابەتەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پرۆسەكە ئەنجام بدرێت، تا ئەوكاتەش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان، بە هاوكاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی لە گفتوگۆ و ئامادەكاری بەردەوام دەبن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار