کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەبارەی کەرکوکەوە ئەنجام دەدرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە لەبارەی پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ ئەو شارە.
پەروین فاتیح، ئەندامی سەرکەوتووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە هاوڵاتی راگەیاند "دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لایەنە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دیاریکردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ جارێکی دیکە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کەسی یەکەمی حزبە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەو و لایەنەکان ئەو بەرنامە و بووچوونانەی ئامادەیان کردووە بۆ چارەسەری کێشەی کەرکوک و دابەشکردنی پۆستەکان پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی دەکەن هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت".
پەروین فاتیح وتی "رەنگە ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەیەدا لایەنەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق رێکبکەون و دواتر وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دیاریبکرێت".
رۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکوک کۆبووەوە و بڕیاردرا بە پێکهێنانی هاوپەیمانى ئیدارەدانى کەرکوک کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن خودى سودانییەوە چاودێرى دەکرێت.
