باندێکی مەترسیداری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر راگەیاند کە لە 16 کەس پێکهاتبوون.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، بەهەمانگی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، هەروەها هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی مادەهۆشبەرەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەچەند رۆژی رابردوودا توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربکرێن، کە پێکهاتبوون لە 16 تۆمەتبار .
هەر لە چالاکییەکەدا بڕی 40 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە شاری بەسرە دەستی بەسەردا گیراو تۆڕە بازرگانییەکە هەڵوەشێندرایەوە، کە باندێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بوون، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان راشیگەیاندووە، تۆمەتباران بەگوێرەی یاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
