دوو هه‌فته بۆ رێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر پۆسته‌كان دیاری‌کرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هێزه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی كرد و ماوه‌ی دو هه‌فته دیاریكرا بۆئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ڕێكه‌وتن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه هێزه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی له‌خۆگرتبو،له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامی گفتوگۆكردنی نێوان هێزه سیاسییه‌كان بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك و گه‌یشتن به كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها دوو هه‌فته‌ش دیاریكرا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگارێك و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ كه‌ركووك دیاریبكرێت.
هاوکات لە کۆبونەوەکەدا سوودانی رایگه‌یاند، گرنگه گفتوگۆی نێوان هێزه سیاسییه‌كان له پێناو پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی شاری كه‌ركووك به‌رده‌وام بێت.
رۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکوک کۆبووەوە و بڕیاردرا بە پێکهێنانی هاوپەیمانى ئیدارەدانى کەرکوک کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن خودى سودانییەوە چاودێرى دەکرێت.
