ئاسایش وردەکارى دەستگیرکردنی دوو داعـ.ـش لەسلێمانى ڕادەگەیەنێت

6 مانگ لەمەوپێش
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، ڕایدەگەیەنێت لەدەوروبەری سلێمانیدا توانیویانە دوو ئەندامى داعـ.ـش دەستگیربکەن.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى ئاسایش، ئەو دووکەسە بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە ڕوویان لەدەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لەڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, لەدوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا، لەدەوروبەری سلێمانی توانیان( ٢ )تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
لەماوەی ١٢ تا ١٦ی ٢٠٢٥/٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان ٢ تیرۆریستی داعش لەدەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربکەن.
تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە ڕوویان لەدەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لەڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢)ی تیرۆر راگیراون و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

