هەپەگە: هێرشەکانى تورکیا بەردەوامە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هەپەگە ڕایگەیاند، لە ١٣بۆ ٢٣ـی تەممووز سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە ئاماری هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ١٣، ١٧، ١٩ و ٢١ـی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی و سەری مەتینا شەش جار بە درۆنی بۆمب هەڵگر بۆردوومان کراوە.

هەروەها، ١٧، ١٨ و ٢١ـی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینا ٣٦٢ جار بە چەکی قورس، تۆپ و مو٣شەک بۆمبباران کراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ١٣، ١٧ و ١٩ـی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار ١١ جار بە چەکی قورس، تۆپ و مووشەک بۆمبباران کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ٢٠ـی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، بە چەکی کەسی وەڵامی داگیرکەران درایەوە کە هەوڵیان دەدا بپەڕنەوە بۆ تونێلی شەهید خەمگین لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ. لەپاش دەستوەردانەکانی هێزەکانمان داگیرکەران ناچاربوون بکشێنەوە.

هەپەگە دەشڵێت:لە نێوان ١٣-٢٣ـی تەممووزدا لەکاتە جیاوازەکانی ڕۆژدا بە درۆن، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشەکەر، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخووڕی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، سیخوڕییان کرد و هێرشیان ئەنجام دا.

هەروەها، لە نێوان ١٣-٢٣ـی تەممووزدا لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و خواکوڕک بە ئامانجی داگیرکاری ڕێگە درووستکرا.

هاوکات، لە نێوان ١٣-٢٣ـی تەمووزدا لە هەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ و مەتینا بانگەوازی خۆڕادەستکردن لە هێزەکانمان کرا.

هەپەگە لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، لە هەرێمی مەتینا بە تەکنیک وەڵامی هەوڵدانەکانی گەمارۆدان و هێرشی لەناوبردن لەسەر تونێلەکانمان درایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار