جەمیل بایک: لێبوردنمان ناوێت، با یاسای ئازاد و دیموکراسی دەربکرێت

دوێنێ



 

جەمیل بایك، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بە پێویستی دەزانێت هەلومەرجی ئازاد و کارکردن بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڕەخسێندرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەى ئاشتى و دەڵێت: "وەک پەکەکە ئەو هەنگاوانەمان ناوە کە پێویست بووە، بۆیە داوا لە تورکیا ناکەین بڕیاری لێبوردنمان بۆ دەربکات، بەڵکوو داوای یاسای ئازاد و دیموکرات دەکەن بۆ هەموو گەلانی تورکیا".

ڕۆژنامەی یەنی یەشام بەشی دووەمی ئەو چاوپێکەوتنەی بڵاو کردەوە کە لەگەڵ جەمیل بایك لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە و پێکهێنانی لیژنە پەرلەمانییەکەی تورکیا لەگەڵیدا ئەنجامی دابوو.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی جەمیل بایک

لەم بەشەدا جەمیل بایک بە تایبەت سەرنجی خستەسەر ئەو تێگەیشتنەی کە دەوڵەت یان دەسەڵاتداری لەم پرۆسەیەدا دەیەوێت بیئافرێنێت و گوتی: "هەوڵدەدەن تێگەیشتنێکی لەو شێوە دابهێنن کە بێژن، 'لە دژی پەکەکە تێکۆشاین و لەناومان برد. ئیدی هیچ ڕێگەیەکی جیاواز لە پێش پەکەکەدا نەماوەتەوە، بۆیە ملکەچییان دەکەین.' پەکەکە تەڤگەرێکی شکستخواردوو نییە، بە پێچەوانەوە تەڤگەرێکی لەو شێوەیەیە کە گەیشتووەتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. ڕێبەر ئاپۆ بووە بە هیوای ئەو هێزانەی لە جیهاندا لە دژی سەرمایەداری تێدەکۆشن. یانی لەمڕۆدا حەقیقەتێکی لەم شێوەیە هەیە، گرووپێکی بچووک ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستی نێونەتەوەیی. گۆڕاوە بۆ تەڤگەرێک کە لەمڕۆدا لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێونەتەوەییدا هاوسەنگییەکان دەگۆڕێت، هاوسەنگی درووستەکات. بەبێ ڕێبەر ئاپۆ، بێ تەڤگەری ئاپۆیی، بێ کوردان، بێ ژنانی کورد ئیدی سیاسەت ناتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت. ئەم ڕوون و ڕەوانە. بۆیە هەموو ئەو قسە و باسوخواسەی دەسەڵات و دەورووبەرەکەی خواستیانە بیئافرێنن، هیچ و بێ مانایە.

جەمیل بایک لە درێژەدا باسی لەوەدەکات حکومەتی ئاکەپە هەوڵدەدات بڵێت 'پلانڕێژی ئەم پرۆسەیەم کرد، هەنگاوەکان بە گوێرەی پلانەکانم بەڕێوەدەچێت' ژینگەیەک بئافرێنێت و گوتی، "هەوڵدەدەن بێژن، 'گوایە ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە ئەو هەنگاوی لەو جۆرە دەنێت، کە ئێمە ناچاری ئەو هەنگاوانەیان دەکەین'. بەڵام پێویستە ڕای گشتی زۆر باش ئاگاداری ئەمەبێت. هەموو ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا نراون بە دەستپێشخەری کەسی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیراون. تەڤگەریشمان بۆئەوەی هەنگاو و خواستەکانی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکات، بووە پشتیوانی ڕێبەر ئاپۆ و دەستی بەهێز کرد. ئەوەی ئەنجام دراوە هەر ئەمەیە و هیچی دیکە. هەموو هەنگاوەکان یەکلایەنە گیراونەتەبەر.

ئەو ژینگە و شێوە تێگەشەیشتنەی دەوڵەتی تورک خواستێتی بیئافرێنێت، دوورە لە ڕاستییەوە. ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەرمان هانگاویان ناو و گەیشتە ئاستێک. ئەو هەنگاوە یەکلایانانەی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەرمان ناوێتی هەر ئەمانە بوون. بەرپرسیارێتی خۆمان لە پێش گەلاندا جێبەجێ کرد. جگە لەمەش بۆئەوەی پرۆسەکە پێشکەوێت دەبێت دەوڵەتی تورک، حکومەت هەنگاو بنێت. تاوەکو ئێستا هەنگاوێکی نەناوە. بەشێوەیەک لە شێوەکان کەمێک گۆشەگیرییان سوک کردووەتەوە، هەر ئەوەندەیە. لەبەرئەوەی گۆشەگیری درێژەی هەیە، ئیدی هەنگاوی نوێی لەم شێوەیە ناتوانرێت بنرێت. بۆئەوەی هەنگاوی نوێ بنرێت، دەبێت هەلومەرجی کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕن و کۆتای بە سیستەمی ئیمراڵی بهێندرێت."

جەمیل بایک پەیوەست بەو باسوخواسانەی لە نێو کۆمەڵگەدا دەکرێت گوایە پارتەکانی دەم پارتی، جەهەپە و ئاکەپە لە ڕێککەوتندان؟ ئەمەی گوت:

"ئەوەی شتەکان دیاری دەکات کوردە، ئەمە ڕوونە. بۆ دەسەڵات و بۆ ئۆپۆزسیۆنیش. بەڵام کورد لە پێگەیەکی ئەوتۆدا نییە هەندێک لایەن بکاتە دەسەڵات و هەندێکیش لە دەسەڵات بخات. ئامانجی کوردان دیموکراتیزەکردنی تورکیایە. پێکهێنانی یاسای ئازادییە. نووسینەوەی دەستورێکی دیموکراتیکیییە بە گوێرەی خواستەکەی. ئەو پێگەیەیی کورد هەیەتەی پێگەیەکی وایە. ناوی دەنێین 'ڕێگەی سێهەم'. نە دەکەوێتە خزمەتی دەسەڵات و نە دەکەوێتە خزمەتی ئۆپۆزسیۆنەوە. وەک تەڤگەر ئەمە خەمەکەمانە. هەرگیز هەڵگری ئەو تێگەیشتنە نین هەندێک بکەینە دەسەڵاتدار. تێکۆشانمان بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیایە. بۆئەوەش دەمانەوێت ئەمە بە هێزی خاوەن ئامانجی دیموکراسی پێکبهێنن. پێویستە بەم شێوەیە ئامانجەکەمان لێکبدرێتەوە. ئێمە لە بەرەیەکدا نین. ناجوڵێینەوە تا ئەوەی هەندێک لایەن بکەینە دەسەڵاتدار. ئەو شتەیی تێیداین چییە؟ بێگومان دیموکراتیکبوونی تورکیایە. پێویستە هەنگاوە پێویستەکانی ئەمە بنرێت. کام لایەن لەم ڕووەوە هەوڵبدات ئێمە لەگەڵ ئەودا دەبین و تێکۆشانمان بۆ ئەو ئامانجەیە.

مەراسیمە مێژووییەکەی گەریلا

جەمیل بایک باسی لەوەکرد پێویستە زۆر بە درووستی لێکدانەوە بۆ بکرێت و ئەم هەڵسەنگاندنەی بۆ مەراسیمی چەک سووتاندنی 'گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کرد:

"سەرنج بدەین جیهان بەرەو بەرتەسکبوونەوە و بچووکبنەوە دەچێت، ناتۆ بچووک دەبێتەوە. بەراورد بە پێشوو پێ بە پێ ڕێژەی چەک زیاد بووە. لە جیهانێکی لەم شێوەیەداین. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ناوین چەک قسەدەکات، بووە بە نموونەی گۆمی خوێن، گۆڕانکاری کاریگەر لە ئارادایە. لە بارودۆخێکی لەم شێوەیەدا ئێمە چەکەکانمان سووتاند.

بێگومان ئەمەش مانادارییەکی هەیە. بەم بۆنەیەوە ویستمان ئەم پەیامە بدەین؛ لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا کە جیهان بەرەو بچووکبوونەوە دەچێت، ناتۆ بەرەو بچووکبوونەوە دەچێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕ ڕوودەدات، ئێمە چەکەکانمان سووتاند. ئەمە چ مانایەک دەگەیەنێت؟ بەو مانایە دێت 'ئێمە دەمانەوێت جیهان لە چەک ڕزگار بکەین'. هەروەها پەیامێکی دیکەشی هەیە؛ ڕابردوو، نەرێت، چاندی کوردی هەیە. نەورۆز هەیە.

ئاگر.. ئێمە ڕۆڵەی ئاگرین. بە سووتاندنی چەکەکان بەڕوون و ئاشکرایی نیشانماندا کە دەمانەوێت سەردەمێکی نوێ بێنینە ئاراوە. نیشانی هەمووانماندا کە جارێکی تر نامانەوێت چەک هەڵبگرین، نامانەوێت بەردەوامی بە تێکۆشانی چەکداریی بدەین. واتا کە چەکانمان سووتاند، لەبەرئەوە کردمان. هەڤاڵ بەسێ و ئەوان چیان وت؟ وتیان، 'ئێمە دەمانەوێت بچینە تورکیا، بەشداریی لە سیاسەتی دیموکراتیک بکەین. ئێمە دەمانەوێت لە سیاسەتی دیموکراتیکدا تێبکۆشین. دەمانەوێت ئەم شێوازە لە سیاسەت پەرە پێ بدەین. بەڵام لەبەرئەوەی هەلومەرجەکانی، زەمینەکەی بوونی نییە، جارێکی تر دەگەڕێینەوە ئەو جێیەی لێی هاتووین'. ئەمانەمان بە ڕوون و ئاشکرا وتووە. لەئێستادا ئەگەر ئەو هەڤاڵانەی کە چەکەکانیان سووتاند بگەڕێنەوە تورکیا، هەموویان دەخەنە زیندانەوە.

پراکتیکی گرووپەکانی ئاشتیی پێشوومان لەبەرچاوە. چۆن بچن؟ بۆئەوەی بتوانن بچن پێویستە یاساکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت. گۆڕانکاریی لە یاساکاندا نەکراوە. یاساکانی 'دژە تیرۆر' بەردەوامن. هێشتاش ژنێکی کورد لەبەرئەوەی لە ئیستەمبوڵ گوێی لە موزیکی کوردی گرتووە هێرشی دەکرێتە سەر. لەو هەلومەرجانەدا چۆن بچن؟ چیتر ناتوانن لەوێ بمێننەوە. ساڵانێک بە چەکەوە لە چیا مانەوە، تێکۆشان، ئەو کەسانە ئێستا چەکەکانی خۆیان دەسووتێنن. بە هەرحاڵ لە ناوەڕاستێکی لەو شێوەیەدا نامێنێتەوە. چی بکات؟ ئەگەر جارێکی تر بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لێی هاتووە، بێگومان پێویستی بە گەرەنتییە. لەبەرئەوەی بارودۆخێکی ئارام نییە. ئەگەر هاتبن لەبەرئەوە هاتوون. لەئێستادا ئەو هەڤاڵانە چەکەکانی خۆیان سووتاند و نایانەوێت جارێکی تر چەک هەڵبگرن. هەرخۆی ئێمەش وەکو تەڤگەر، بە ڕاستی نازانین ئەم هەڤاڵانە جارێکی تر چەک هەڵبگرنەوە. بێگومان ئەم هەڤاڵانە کێشەی ئەمنییان هەیە. ئێمە ئاساییشیان لە ئەستۆ دەگرین و پێکێ دەهێنین.

ئەوان جارێکی تر چەک هەڵناگرن. چەکەکانیان سووتاند. ئیتر بێ چەکن. هەنگاوی پراکتیکیی ئەمەیان نا. وتیان، ئێمە چیتر چەک بەکارناهێنین. دەمانەوێت لە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیکدا کاربکەین. ئەگەر ئێوە زەمینەی یاسایی ئەمە بسازێنن، ئێمە چیتر نامانەوێت چەک بەکاربهێنین. لەبەرئەوە ئەو هەڤاڵانە ئێستا لەنێو ئێمەدا لە ئاسایشدان و بێ چەکن."

جەمیل بایک لەو چوارچێوەیەدا جەختی لەوەکردەوە، ویستێتی یاساکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار