وەیسی ئاکتاش پاش 31 ساڵ لە زیندانیکردن ئازاد کرا

17 كاتژمێر لەمەوپێش



وەیسی ئاکتاش، کە لە زیندانی ئیمراڵی بەندکرابوو، خەڵکی دیاربەکری باکووری کوردستانە، بەتۆمەتی دابەشکردنی خاکی تورکیا و ئەندامێتیی پەکەکە زیندانیی کرابوو.

وەیسی ئاکتاش کە ماوەی ١٠ ساڵ لە زیندانی ئیمرالی بوو و ئازادکردنی بۆ ماوەی ساڵێک و سێ مانگ دواخرا، ئازاد کرا.
 
وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێف ئیمرالی زیندانی کرابوو، دوای ٣١ ساڵ و سێ مانگ ئازاد کرا. ئاکتاش دوای ئەوەی ٣٠ ساڵ زیندانی تەواو کرد، لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی یاسایی سزای ٣٠ ساڵەکەی تەواو کرد، بەڵام ئازادکردنی ئاکتاش بە بڕیاری دەستەی کارگێڕی و بەدواداچوون بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا.
 
دوای یەک ساڵ ئازادکردنی ئاکتاش بۆ سێ مانگی دیکە دواخرا. دوای دواخستنی ساڵێک و سێ مانگ، ئاکتاش لە ٢٥ی خاکەلێوە لە زیندانی ئیمرالی ئازاد کرا.
 
وەیسی ئاکتاش لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ مەهمەت سایت یڵدرم، عومەر حەیری کۆنار، چەتین ئەرکەش و نەسروڵڵا کوران، بۆ ئەرکی سکرتاریەت لە کاتی بەناو "پرۆسەی چارەسەرکردن" لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ بۆ زیندانی ئیمرالی گوازرایەوە زیندانی کریکالێ ، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەوێیە. 

ئازادکردنى ئەو زیندانە لەکاتێکدایە، دوێنێ رۆژی 25ـی تەممووزی 2025 شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، لە گرتووخانەی ئیمراڵی، دیدارێکی سێ کاژێر و نیویمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا.
 
بیروبۆچوونمان لەبارەی ئەو دیدارانەوە ئاڵوگۆڕکرد کە لە رۆژانی رابردوودا وەک شاند لەگەڵ بەڕێزان سەرۆککۆمار، وەزیری داد و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان ئەنجامماندابوو.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار