نەرمینی بەرنامەی بەرنامە کۆچی دوایی کرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش
نەرمین ساڵی 1962 لەشارى سلێمانى لەدایک بووە، لە بەرنامەى بەرنامە نازناوى (ڕەحە چل دەم)ى لێنرابوو.
یەکەم بەرهەمی شانۆیی لە ساڵی 1975 دا نمایشکراوه. 30 ساڵ لە شانۆدا ڕۆڵی گێڕاوە، دوایین ڕۆڵی لە ساڵی 1998دا بووە، پاشان بەشداری لە بەرنامەی بەرنامە کردووە، ئەو بەرنامەیە یەکێک بووە لە پڕ بینەرترینەکانی باشووری کوردستان
ماوەی چەند ساڵێكە هونەرمەند نەرمین قادر دووچاری نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرت.
دوو هەفتە لەمەوبەر لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان هەشت مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، دایکم لەگەڵ ئەزیزان و خۆشەویستانی خانەنشینانی بە زۆرەملێکەی ساڵی پار، لە مانگی یانزەی ساڵی پارەوە مووچەی وەرنەگرتووە”.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێ شەممە نەرمین قادر هونەرمەندو ئەکتەری دیاری بەرنامەی بەرنامە کۆچی دوایی کرد.
