تەیف سامى داواى زانیاریی تەواوى فەرمانبەرانى هەژمارى من دەکات

9 كاتژمێر لەمەوپێش
سبەینێ لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەى چارەنووسساز لەبارەى موچەى مانگى شەش و داهاتى هەرێمى کوردستان دەکرێت، وەزیرى دارایی عێراقیش داواى لە هەرێمى کوردستان کردووە جگە لە نیوەى هەموو داهاتەکان، تەواوى فەرمانبەرانى هەژمارى منیش رادەست بکات.
سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕاگەیاند؛ سبەینێ راپۆرتى هەردوو وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان و فیدراڵ تایبەت بە داهات و مووچەى مانگى شەش لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
بەپێى زانیاریەکان سبەینێ بەگوێرەی ئەنجامى ئەو راپۆرتانە؛ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیار لەبارەى ناردنى مووچەى مانگى شەش دەدات، ئەگەر سبەینێ هەرێمى کورستان وەک پیشاندانى نیازپاکیی120 ملیار دینار لە داهاتى ناوخۆ بنێرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق جگە لە نیوەى تەواوى داهاتە فیدراڵى و نافیدراڵییەکان، داواى وردەکاریی ئەو 800 هەزار فەرمانبەرەى هەرێمى کوردستانى کردووە کە لە هەژمارى من تۆمار کراون و دەڵێت، لە هەردوو بانکى رەشید و رافیدەین تۆماریان دەکەین، بەڵام شاندى هەرێمى کوردستان رەتیکردووەتەوە.
