حکومەتی عێراق: هەرێم کۆمپانیاکان ناچاربکات بە رادەستکردنی نەوت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت لەماوەى هەفتەیەکدا بەشی فیدراڵی داهاتی نانەوتی هەرێم دیاری دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی خۆیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئەنجومەن بڕیاریدا لەسەرەتادا ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی بڕیارەکەی ژمارە (550)ی ساڵی 2025 بۆ دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەشدەخاتەڕوو درێژە بە بڕیاری ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەدەین، لیژنەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بکەن لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم دیاریبکرێت.
مەرجەکانی حکومەتی عێراق ئەمانەن:
1. تەواوکردنی کارەکانی ئەو لیژنانەی لە بڕگەکانی (سێیەم و چوارەم)ـی بڕیارەکەدا هاتوون، بە مەرجێک هەریەکەیان کۆنووسێکی واژۆکراو لە ماوەی هەفتەیەکدا لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە، پێشکێش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی بکەن.
2. ئەو تیمەی کە بەپێی بڕگەی دووەم پێکهێنراوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا کارەکانی تەواو بکات بە هەژمارکردنی پشکی گەنجینەی گشتیی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا و، هەولێر ئەو پشکە بداتەوە لەبری ئەو بڕە پارەیەی لە بڕگەی (دووەم/1)ی بڕیارەکەدا ئاماژەی پێکراوە. بە مەرجێک میکانیزمی هەژمارکردنەکە پەسەندکراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بێت.
3. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کار دەکەن، پابەند بکات بە رادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو، بەپێی حوکمەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (550)ی ساڵی 2025.
