ئاسایش: حەوت تیرۆرستمان لە سلێمانی دەستگیر کرد

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بڵاویکرەوە، دوای بەدواداچووونەکانی لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا لەمانگی 1ـی 2026  لەسنوری پارێزگای سلێمانی توانرا حەوت تیـ.ـرۆریستی داواکراوی دادگاکانی عیراق دەستگیربکەن، کە تیـ.ـرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوونە سنورەکە.

ڕاگەیەندراوەکە..

دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی ٧ تیرۆریست ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوونەکانی لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا
لەمانگی ١ ی ٢٠٢٦ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا ( ٧ )
تیرۆریستی داواکراوی دادگاکانی عێراق دەستگیربکەن، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوونە سنوورەکە. لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەماددەی ( ٤) لەیاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
#دەزگای_ئاسایشی_هەرێم

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار