وته‌بێژی سودانی: پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان له هه‌رێم ئه‌ركێكی نیشتمانیه

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەباح نو‌عمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەبارەی رووداوەكانی سلێمانیەوە دەلێت: دوابەدوای ئەو رووداوە ناخۆشانەی لە پارێزگای سلێمانی روویاندا، حکومەتی فیدراڵی دووپات دەکاتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی یاسایی و دادوەری بگرنەبەر بەپێی بڕگەکانی دەستور.
سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەوەى خستەڕوو حکومەت جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ئەو رێوشوێنانە دەکاتەوە بە بێلایەنی و شەفافیەتێكی تەواو، دوور لە هەر دیاردەیەكی چەکداری یان هەوڵدان بۆ ترساندنی هاوڵاتیان.
وتەبێژەکەى سودانى وتى: حکومەت جەختدەكاتەوە، جێبەجێکردنی یاسا دەبێت بەجۆرێك بێت زامنی پاراستنی شكۆی مرۆڤ و مافەکانی بکات.
باسی له‌وه‌شكردوه، "حكومه‌ت درێغی ناكات له ڕێگریكردن له ئاژاوه‌گێڕی و به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری، به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگایی سلێمانی و ئاسایش و سه‌لامه‌تی گه‌له‌كه‌ی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی له سه‌روی هه‌مو ڕه‌چاوكردنێكه‌وه ده‌مێنێته‌وه".
سەباح نو‌عمان لەبەشێکى پەیامەکەیدا دەڵێت: پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان لە ناوچەکەو لە سەرانسەری هەموو پارێزگاکانی عێراق ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە، حکومەت درێخی ناكات لە هیچ هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە ئاشوب و پتەوكردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی سەقامگیری.

