ئەردۆغان هەڕەشەی ئەحمەد شەرع کردوە

7 كاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی زانیاریەکانى بەرپرسانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات نهێنی هەنگاونانی ئەحمەد شەرع بەرامبەر بە هەسەدە و کشانەوەى لە دیدارەکەى پاریس، بەهۆى ئەوەوەبووە کە ئەردۆغان لەڕێگەی هاکان فیدانەوە هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لێکردووە بۆ ئەوەى لەگەڵ لایەنى کوردى ڕێککەوتن نەکات.
بەپێى ئەوزانیاریانەى بەرپرسانى هەسەدە خستویانەتەڕوو کە لەرێگەى چەند سەرچاوەیەکیانەوە ئاشکرایان کردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت)، و هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا، بەر لە کۆبوونەوەی پاریس هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان لە ئەحمەد شەرع سەرۆکى کاتى حکومەتى سوریا کردووە.
هەروەها ئەوەش ڕایگەیەندراوە: ئەم هەڕەشەیە دوای ئەوە هات کە ئەنقەرە زانیاری بەدەست گەیشتوە حکومەتی سوریا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی ئۆتۆنۆمی بە ناوچەی کوردی و یەکخستنی هێزەکانی “هەسەدە” وەک فەیلەقێک لەناو سوپای سووریادا و بە فەرمی ناساندنی گەلی کورد و زمانەکەیان.
هەڕەشەکە لە ڕێگەی ئەسعەد شەیبانییەوە بە ئەحمەد شەرع گەیەندراوە، و تورکیا داوای کردووە کە دیمەشق ڕێوشوێن بەرامبەر هەسەدە بگرێتەبەر، ئەمەش وایکرد حکومەتی سووریا چاوی لەسەر گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب توندتر بکاتەوەو دەروازە بازرگانییەکانی لەگەڵ ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆدا ببڕێت.
بەپێی ناوەندەکە، سەرچاوەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەنقەرە بریکارەکانی خۆی لە ناوخۆی سووریا کۆدەکاتەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی ڕێککەوتنی سوەیدا، ئەمەش وەک خاڵی چوونە ژوورەوە بۆ چارەسەری سیاسی، هاوکات مەرامی تورکیاشە ئەوناوچەیە بەکاربهێنێت، چونکە وەک مەترسیدارترین خاڵە دزەپێکراوەکانی ڕاهێنانی گەنجانی قونەیترە بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئیسرائیل دادەنرێت، ئەمەش بە ئامانجی ڕاکێشانی دیمەشق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەلئەبیبن.

