سەرۆکى هەرێم: پێویستە عێراق خۆی بکات بەخاوەنى ئێزدییەکان

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای 11 ساڵ لە کارەساتی جینۆسایدی ئێزدییان، نزیکەی نیوەیان هێشتا لەنێو کەمپەکان دەژین. دەشڵێت، "پێويسته عێراق زۆر له‌وه زياتر خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى به‌خاوه‌ن بكات".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان ته‌نيا به سزادانى تاوانكاران و ئه‌نجامده‌رانى جينۆسايده‌كه نابێت، به‌ڵكو به ئاوڕلێدانه‌وه و كاركردنى جددى بۆ ئێزدييان ده‌بێت كه هه‌موو لايه‌ن و بواره‌كانى ژيانيان بگرێته‌وه. به پێدانى دڵنيايى ده‌بێت له‌وه‌ى جارێكى تر رووبه‌ڕووى كاره‌ساتى ئاوا نابنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی ئەم قسانەی لە کۆنفرانسی جینۆسایدی ئێزدییان کرد لە زانکۆی کوردستان لە هەولێر، رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ ساده‌ترين مافى ئێزدييان ئه‌وه‌يه هێنده ئارامى و ئاسايش له شوێن و ناوچه‌كانيان هه‌بێت، بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه. هێنده ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارييان هه‌بێت، بتوانن روو له زێد و شوێنيان بكه‌نه‌وه و ژيانێكى نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای کرد و گوتی: "پێویستە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دەوروبەری جێبەجێ بکرێت. چیتر ئێزدی و ناوچەکانیان نەبنە گۆڕەپانی هێزە نایاساییەکان و یەکلاکردنەوەی ئەجێندا هەرێمییەکان."
داعش لە ساڵی 2014 بەشێکی گەورەی سووریا و عێراقی کۆنترۆڵ کرد. لە 3ـی ئابی ئەو ساڵەدا شاڵاوێکی خوێناویی کردە سەر شنگال و دەوروبەری، کوڕ و پیاوانی کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و منداڵ و ژنەکانیشی رفاندن.
بەپێی دوایین ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدیی سەر بە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، لە کۆی 6,417 رفێندرا‌و، تاوەکو ئێستا 3,588 کەسیان رزگار کراون.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسەکەدا باسی سەرەتای هێرشەکەی داعشی بۆ سەر شنگال کرد و رایگەیاند، "هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ساتى يه‌كه‌مى كاره‌ساته‌كه‌وه، وه‌ك ئه‌ركى نيشتمانى و مرۆييى خۆى، پێشوازيى له سه‌تان هه‌زار ئێزدى كرد، به سه‌تان پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌يی جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به گيان و خوێنى خۆيان، هه‌رچييان له‌ده‌ست هات كرديان بۆ به‌رگريلێكردن و پاراستنى ئێزدييان و رزگاركردنى شنگال. ئێمه وه‌ك پرسێكى كوردستانى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته‌دا كرد، چونكه ئێزدى به‌شێكى ره‌سه‌نى پێكهاته‌كانى كوردستانن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی زانکۆی کوردستانی کرد بۆ رێکخستنی کۆنفرانسەکە و گوتی، "كارێكى يه‌كجار پێويست و گرنگه، به‌تايبه‌تى كه ئاوا پسپۆڕان و شاره‌زايان له ناوه‌نده زانستى و ئه‌كاديمييه‌كانى جيهانه‌وه، تيايدا باس و لێكۆڵينه‌وه‌كانيان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
باسی لەوەش کرد، "ئه‌مه رۆڵێكى گرنگ و پێويست له به‌دۆكيوومێنتكردنى جينۆسايده‌كه و لێكه‌وته‌كانى ده‌گێڕێت. لێكۆڵێنه‌وه‌ى زانستى و ئه‌كاديمى له جينۆسايدى ئێزدييان له ره‌هه‌نده‌كانى مێژوويى و سياسى، ياسايى و ره‌هه‌ندى ده‌روونييه‌وه، ده‌بنه سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ بۆ ئێستا و داهاتووى ئه‌م پرسه و لێكۆڵينه‌وه له هه‌موو لايه‌نه‌كانى جينۆسايده‌كه".

