بەرەی گەل سکاڵای تۆمارکرد

8 كاتژمێر لەمەوپێش



شاندێکی بەرەی گەل لەهەولێر، سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیانکردوەو سکاڵایان تۆمارکردوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی لالەزارو دەستگیرکردنی لاهور جەنگى و داخستنی کەناڵی زووم.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى ئەمڕۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، پێشوازى کردوە لەو وەفدەى بەرەى گەل، بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاندووە وەک دەستە لەنزیکەوە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین و بەردەوام دەبین.

ڕاگەیەندراوى دەستە..

بەرەی گەل سکاڵای خۆیان گەیاندە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.

ڕۆژی ٢٤ی ئاب شاندێکی بەرەی گەل لەهەولێر بەسەرۆکایەتی صابر عبدالڕحمن ئەندامی سەرکردایەتی بەرەی گەل سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ یان کردو شاندەکە سەرەتا شاندەکە چاویان کەوت بە سلێمان محسن بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکان وڕاگەیاندن و هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕووداوەکان و سوپاسی هەڵوێستی دەستەیان کرد کە بێ لایەنانە پەیامی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەری گشتی وتی بەلای دەستەوە پاراستنی شکۆمەندی هاوڵاتیان و سەروەری یاسا گرنگە وە دەستە هەمیشە بێ لایەنانە وەک دەزگایەکی نیشتمان کاردەکات لەکۆتاییدا وتی وەک دەستە لەنزیکەوە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین و بەردەوام دەبین دواتر شاندەکە لە بەشی سکاڵای دەستە سکاڵایان تۆمار کرد سەبارەت بە ڕووداوەکانی شەوی ٢٢ی ئاب کە هێرش کرابوە سەر بارەگای سەرەکی لالەزارو کەدواتر بوە هۆی دەستگیر کردنی سەرۆکی حیزبەکەیان لاهور شێخ جنگی و داخستنی کەناڵی ڕەسمی حیزبەکە.

شاندەکەی بەرەی گەڵ سکاڵای خۆیان تۆمار کردو داوایان لەدەستە کرد هەوڵی جددی بدەن بۆ چاودێری کردنی دۆسیەکەیان و بەدوا داچون بۆ ئەو کەسانەی تائێستا چارەنوسیان دیار نیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار