ئەردۆغان: ئەوانەی ڕویان لەئەنقەرە و دیمەشقە سەردەکەون

5 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک کۆمارى تورکیا دەڵێت تورکیا گەرەنتی ئاسایشی کوردە لە سوریا، ئەوانەی ڕوو لە ئەنقەرە و دیمەشق دەکەن سەردەکەون، ئەوانەی قیبلەیان لەدەست دەدەن، دەدۆڕێن.
ئەمڕۆ سێ شەممە لە یادی سەركەوتنی سەلجوقیەکان بەسەر بیزەنتینیەکان لە شەڕی مەلازیگرت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا وتارێکى پێشکەشکرد و سەبارەت بەپرۆسەى چارەسەرى ڕایدەگەیەنێت: ئێمە لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لە پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کە بۆ ڕووخاندنی دیوارەکانی ناتەبایی دەستمان پێکردوە.
هەروەها ئەوەشدەخاتەڕوو هەموو دامەزراوەکان بە وردبینی و زڕنیگیەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن. وتیشی: میللەتەکەمان سەرنجی ئەو کەسانە دەدات کە هەوڵی ژەهراویکردنی پرۆسەکە دەدەن بە ئەجێندای ناپەیوەندیدار. هەرچییەک بکەن، ئەمجارەیان سەرکەوتوو نابن. ئەمجارە کەس ناتوانێت لە ڕێگای ئەم کەشوهەوای هیوادا بوەستێت.
ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوەکردەوە تورکیا گەرەنتی ئاسایشی کورد لە سوریا دەکات. ئەوانەی ڕوو لە ئەنقەرە و دیمەشق دەکەن سەردەکەون. ئەوانەی قیبلەیان لەدەست دەدەن، دەدۆڕێن. وتیشى: وەک تورک و عەرەب و کورد تا کۆتایی زەمان لەم خاکەدا شان بە شانی یەکتر دەژین. چاوەڕوانی پشتیوانی هەر هاوڵاتییەکم کە دژی تیرۆر و خوێن و فرمێسک و دووبەرەکی وەستاوە.

