عێراق بڕیاریدا موچەى مانگى شەش خەرج بکرێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکى باڵاى حکومەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەکۆبونەوەکەى ئەمڕۆدا بڕیاری ئەوەدراوە کە مووچەى مانگى شەش خەرج بکرێت، بەو مەرجەى ١٢٠ ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ بنێردرێت بۆ بەغدا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا. لیژنە هاوبەشەکانیان لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئابی 2025،  ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە یەکێک لە تەوەرەکانی کارنامەکەی، پرسی مووچەی مانگی حوزەیران (شەش)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت بوو. 

سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەکە لە بەغدا ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بە زۆرینەی دەنگ و بەبێ مەرج، بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش دا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕاسپێردراوە لە سبەینێوە دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و چاوەڕێش دەکرێت، هەر سبەینێ، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار لە داهاتی فیدراڵی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات. 

لیژنە هاوبەشەکانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار