نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى توركیا دۆخى سوریا تاوتوێ دەکەن

13 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکى هەرێمى کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى تاوتوێ دەکەن.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ باڵيۆز عه‌لى ڕزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان كرد و جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شيان له‌ بواره‌ جياكاندا، كرده‌وه‌.

دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركيا له‌ هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار