بەریتانیا یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەرانی هەڵپەسارد

11 كاتژمێر لەمەوپێش



حکومەتی بەریتانیا بەرنامەی یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەرانی نایاسایی بە کەسوکاریان هەڵپەسارد و چی دیکە کەسوکاریان ناتوانن بەمەبەستی بینین و یەکگرتنەوەیان سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، رۆژی دووشەممە، رایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتی بەرنامەى یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەرانی نایاساییان بە کەسوکاریان هەڵپەساردووە و داواکاریی نوێ بۆ هاتنی کەسوکاری پەنابەرانی نایاسایی وەرناگرن.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا راشیگەیاند، تەواوی سیستمەکە نوێدەکەنەوە و ئامانجیان کەمکردنەوەی فشاری زۆری هاتنی بەلێشاوی پەنابەرانە، کە هەندێک جار تاوانباری مەترسیداریشیان تیادایە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 111 هەزار کەس داوای وەرگرتنی ڤیزایان پێشکەشکردووە و لەو ژمارەیەش، نزیکەی 21 هەزار ڤیزا دراوەتە کەسوکاری پەنابەرانی نایاسایی و لە بەریتانیا ماونەتەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

ئاشکراشیکرد، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، گۆڕانکاری لە سیستمی هاتنی کەسوکاری پەنابەراندا دەکەن و ماوەی مانەوەی پەنابەرەکانیش درێژدەکەنەوە و مەرجەکانیش قورستر دەکەن.

ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەوبارەیەوە گوتی، "لەچوارچێوەی سیستمی مافی داواکردنی مانەوە لە بەریتانیا، کۆتایی ئەمساڵ سیستمێکی نوێ بۆ یەکگرتنەوەی خێزان دادەنێین، مەرجی زیاتر و ماوەی زیاتر بۆ داواکاریی یەکگرتنەوەی خێزانیی دادەنێین، بەتایبەتی بۆ ئەو پەنابەرانەی منداڵیان بەجێهێشتووە یان داوایەکی یاساییان لەسەرە و خێزان و کەسوکاریان لە بەریتانیایە، دەمانەوێت تاوەکو بەهاری داهاتوو ئەو گۆڕانکارییانە بکەین."

لە ئێستادا، پارتی کاری فەرمانڕەوای بەریتانیا لە ژێر فشاری ناڕەزایەتی دەنگەکانی دژە پەنابەردایە و پێش وەرگرتنی دەسەڵاتیش بەڵێنیدابوو لە دەرەوەی سنوورەکانی بەریتانیا و پێش گەیشتنیان بۆ وڵاتەکەیان، رێگری لە هاتنی نایاسایی بۆ وڵاتەکەیان دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار