ئەردۆعان: هەرکەس هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات باجەکەشی دەدات

8 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت کەس ناتوانێت کورد و تورک لە یەکدی جیابکاتەوە، هەروەک چۆن ئێسک و گۆشت لە یەکدی جیاناکرێنەوە، هاوکات  هۆشداری دەداتە یەپەگە و دەڵێت، هەر کەسێک هەوڵی تێکدانی ئەم پرۆسەیە بدات، باجەکەی دەدات. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای سەردانەکەی بۆ چین، لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ تورکیا لە نێو فڕۆکە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووساندا و گوتی: هەر کەسێک هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت خۆی بۆ باجەکەشی ئامادە بکات، گوتیشی "کورد برای ئێمەیە، لە هەر کوێیەکدا بژین، کەس ناتوانێت لە یەکترمان جیا بکاتەوە".

سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ کورد، ئەردۆغان ئاماژەیدا، کورد برای ئێمەیە، گرنگ نییە لە کوێدا دەژین، کەس ناتوانێت لە یەکتر جیامان بکاتەوە، وەک چۆن گۆشت لە ئێسک جیا ناکرێتەوە، ئێمە خاوەنی مۆڕاڵین و کەس ناتوانێت بۆسە بۆ تێکدانی ئەم برایەتییەمان دابنێتەوە، هەربۆیە ئەگەر بە وردی و عەقڵییەتیكی ژیرانە مامەڵە بکەین، هەموو کێشەیەک چارە دەبێت، بەڵام بەبێ بوونی ئیرادەیەکی باش، تەنانەت سادەترین کێشەش دەگاتە بنبەست.

ئەردۆغان جەختی کردەوە، کە کۆمیسیۆنی پشتیوانیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بە بەرفراوانیەوە بەردەوامە لە کارەکانی، بۆیە بڕوام وایە، دواجار کێشەیەکی 40 ساڵە لە تورکیا کۆتایی پێدێت.

گوتیشی: لە بارەی پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی تورکیا، باشتر وایە گوێ بە دەنگۆکان نەدرێت، بەڵکو سەرنج بخرێتە سەر ئەو لێدوانە جددیانەی دەوڵەت دەیدات، ئێمە بە ڕوونی هەم نەخشە ڕێگاکەمان و هەم ئامانجمان دیاری کردووە؛ ئێستاش ئەو خەرجی و سەرچاوانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەرخان دەکران، لە بواری گەشەپێدان و بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و دامەزراندن بەکار دەهێنرێن. 

سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: "هەر کەسێک هەوڵی تێکدانی ئەم پرۆسەیە بدات، باجەکەی دەدات. کورد لە هەر کوێیەک بژین، برای ئێمەن. هیچ کەسێک ناتوانێت ئێمە لە یەکدی جیابکاتەوە. هیچ کەسێک ناتوانێت بۆسە بۆ برایەتیی هەمیشەیی ئێمە دابنێت. چۆن گۆشت لە ئێسک جیا نابێتەوە، ئاواش ئەم برایەتییەی ئێمە لە یەکدی جیا نابێتەوە."

سەبارەت بە کارەکانی ئەو لیژنەیەی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەری پێکهێنراوە گوتی: "بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کرد، بە شێوەیەکی دڵسۆزانە ئەم گەڕانەمان گەیاندووەتە خاڵێکی دیاریکراو. ئەوان پرۆسەی داهاتووش بە هەمان سووربوونەوە بەڕێوەدەبەن. باوەڕم وایە لە کۆتاییدا تورکیا کێشەیەکی 40 ساڵە لەناودەبات و وەکو یەک و یەکگرتوو هەنگاو بەرەو داهاتوو دەنێت."

سەرۆککۆماری تورکیا گوتیشی: "ئەو سەرچاوانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەرخانکراون، لەمەودوا بۆ گەشەپێدان، بەرهەمهێنان، وەبەرهێنان و هەلی کار خەرج دەکرێن. براوەی تورکیای بێ تیرۆر هەموو تورکیایە، براوەی ناوچەی بێ تیرۆریش هەموو گەلانی برای ناوچەکەمان دەبن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار