کۆمیسیۆن: کاتى ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدەکان دیارنەکراوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدەکان دیاریینەکراوە.

بیلال ئەکرەم عەباس، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەردەوامی هەیە، تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان دیاریینەکراوە.

پێشتر بەرپرسانی کۆمیسیۆن ئاشکرایانکردبوو کە 30 ڕۆژ پێش ڕۆژی دەنگدان، پرۆسەی وردبینیی لە لیستی کۆتایی کاندیدەکان تەواو دەکرێت، دواتریش بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات بەو پێیەش پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدەکان سەرەتای مانگی داهاتوو تەواو دەبێت.

مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار