زە ناشیۆناڵ: ئەمریكا هەڵوێستی بەرامبەر سوریا گۆڕاوە زیاتر گوێ لەكوردەكان دەگرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژنامەی "زە ناشیۆناڵ" ئاشکرایکردووە، ئەمریکا لەم دواییانەدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە هەڵكشانی ململانێیەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی رێژەیش دەكات لە هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە کورد و کەمینەکانی دیکە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، واشنتۆن فشارەکانی پێشوی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموكرات کەمکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا پێشتر داواكاری سیستمی نا ناوەندێتیان رەتدەکردەوە، بەڵام هێشتا پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە دەبێت کورد سازشی جەوهەری بکات.

سەرچاوەکانی رۆژنامەکە پێشبینیان كردووە، لە کۆتاییدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ناچار بكات دەستبەرداری کۆنترۆڵکردنی هەندێک ناوچەی زۆرینەی عەرەبی ببن لە رۆژهەڵات ، هەروەها لە پرسی بەرهەمهێنانی نەوتیش.

سەرچاوەیەک بۆ رۆژنامەکەی رونکردووەتەوە، هەوڵی حکومەتی سوریا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاری سوەیدا، هۆكار بوو لە گۆڕینی هەڵوێستی واشنتۆن، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەدان قوربانی لێكەوتەوە كە زۆربەیان هاوڵاتی دروز بوون، وەستاندنی هێرشەكانيش دوای دەستوەردانی سەربازی ئیسرائیل.

سەرچاوەیەکە راشیگەیاندوە: ئەمریكییەكان زیاتر لە پێشوو گوێیان لێدەگرن (وەك ئاماژەیەك بۆ گوێگرتن لە کورد)... بەڵام ئیسرائیل ناتوانێت لە یەک کاتدا بەرگری لە دوو کەمینە بکات،  هەمیشە دروزەکانیشی بەلاوە گرنگترە.

سەرچاوەکانی رۆژنامەکە ئاماژەیان بەوە شکردووە: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەچێتەوە دیمەشق بۆ ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکان سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی هێزەکانی هەسەدە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

رۆژنامەکە لە زاری دیپلۆماتکارێکی رۆژئاواییەوە بڵاویكردووەتەوە: دانوستانەکانی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ رازیكردنی ئەمریکییەکان، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ سازشێكی راستەقینە بكەن لەسەر پرسی هەژمونیان لە ناوچەكە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار