هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هەپەگە-نەرەچە بە ڕێزدارییەوە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا شەهید بوون و دەڵێن: بۆ مانادارکردنی ژیانێک کە نوێنەرانی هێڵی تێکۆشەرانی ئاپۆیی هاوڕێیانی هێژامان دیجلە، دەنگتاڤ، دەوران، گوڵجان و وەڵات ڕادەستیان کردووین، دەبینە ڕێچکەگری شەهیدانمان.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) پەیوەست بە گەریلا شەهیدبووەکان کە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە مانگ و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"بە ڕێزداریی و پێزانینەوە یادی ڕۆڵە بوێرەکانی گەلی کوردستان و تێکۆشەرانی هێژای ئاپۆیی دیجلە، دەنگتاڤ، دەوران، گوڵجان و وەڵات دەکەینەوە کە لە مانگە جیاوازەکانی ساڵی ٢٠٢١دا شەهید بوون.

هاوڕێیانی هیژامان فەلسەفەی ئاپۆیان کردە بنەمای چۆنییەتی ژیانکردنیان، بۆ ڕاگەیشتینان بە ئامانجەکانیان فیدایانە بەشداربوون. بەرەنگاری هەموو سەختییەکان بوونەوە و بوونە تێکۆشەرێکی نموونەیی. ئاگایان لە سیاسەتە قڕکاری و لەناوبردنەکانی دەوڵەتی تورک بوو کە خواستی سەرکووتکردنی کوردستان بوو، بەو پەڕیی بوێرییەوە لە دژی ئەو سیاسەتانە وەستانەوە و بوونە قەڵغانێک بۆ پاراستنی گەلەکەمان. بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بۆ ڕێبەرێتی و شەهیدان بە مەزنترین ئیرادەوە خاوەندارییان لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان کرد. هاوڕێیانمان کە هیچ کاتێک سازشیان لە ژیانی ئاپۆیی نەکرد و بەرەنگار بوونەوە، لە هەر گۆڕەپانێک کە لێبووبێتن و هەموو خەباتی خۆیان بۆ ژیانکردنی فەلسەفەی ئاپۆیی تەرخان کرد.

هاوڕێیانمان کە بە کەسێتی خاکی و شەڕڤانێتییانەوە هەموو ئەرکەکانی خۆیان بە هۆشمەندی شایستەبوون بە شەهیدان جێبەجێ کرد، ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە. بۆ مانادارکردنی ژیانێک کە نوێنەرانی هێڵی تێکۆشەرانی ئاپۆیی هاوڕێیانی هێژامان دیجلە، دەنگتاڤ، دەوران، گوڵجان و وەڵات ڕادەستیان کردووین، دەبینە ڕێچکەگری شەهیدانمان. لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانی شەهید و گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێن دەدەین یاد و یادەوەرییان لە کورستانی ئازاد و ڕێبەرێتی ئازاد دا زیندوو ڕاگرین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: دیجلە ئاریا

ناو و پاشناو: سەبریە دوومان

شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: سانیە - سدیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ / زاپ

***

ناسناو: دەنگتاڤ ئامەد

ناو و پاشناو: فەرهاد دەمیر

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: گوڵخان - عومەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ـی ئابی ٢٠٢١ / گارە

***

ناسناو: دەوران مزگین

ناو و پاشناو: ئۆزگور سایاک

شوێنی لە دایکبوون: چەولیک

ناوی دایک و باوک: نەجلە - حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣١ـی ئاداری ٢٠٢١ / ئاڤاشین

***

ناسناو: گوڵناز کاراتاش

ناو و پاشناو: حەنیفە خەلیل

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: ئەمەل - موحەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / گارە

***

ناسناو: وەڵات گەڤەر

ناو و پاشناو: وەیسی بینیجی

شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: تۆروون - محمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ / خواکوڕک."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار