سەرجەم داتاکانى کارتى نیشتیمانى هەرێم و عیراق هاککراوە

9 كاتژمێر لەمەوپێش
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى بهرپرسێكى باڵاى حكومهتى ههرێم ئاشكرایكردوه، عێراقو هەرێم هاککراونو پێشبینی مەترسییەکی گەورە دەکرێت، دهشڵێت، "تەواوی داتاکانی کارتی نیشتمانیی عێراق، بەدانیشتوانی هەرێمیشهوه لەلایەن گروپێکی دەرەکییەوە بردراون".
هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی ئاشكرایكردوه، لەدوو ساڵی ڕابردودا، تەواوی داتاکانی کارتی نیشتمانیی عێراق، بەدانیشتوانی هەرێمی کوردستانیشەوە بردراون.
بهوتهى ئهفهندى، "تهواوى داتاكان لەلایەن گروپێکی دەرەکییەوە بردراونو دورنییە لەئاییندەیەکی نزیکدا لەدژی حکومەتی عێراق یان هەرێم بەکاربهێندرێن".
جهختیشكردوهتهوه، "پاراستنی داتاکان لەدەسەڵاتی ئێمەدا نییە، چونکە سیستمەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە سەرپەرشتیدەکرێت".

بابهتی پهیوهندیدار
