لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم پێشنیازێکی نوێ دەداتە بەغدا

7 كاتژمێر لەمەوپێش



هەرێمی کوردستان پێشنیازێکی نوێ لەبارەی بڕی داهاتی نانەوتیی رادەستکراو دەخاتە بەردەم وەزارەتی دارایی فیدراڵ کە ئەگەر هەیە بگاتە 100 ملیار دینار.

بڕی داهاتی نانەوتیی رادەستکراو یەکێکە لە سەرەکیترین بەربەستەکانی بەردەم رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی مووچە و بودجە. 
 
پێشنیازە نوێیەکە ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان 50%ـی رسوماتی دەزگا و دامەزراوە فیدراڵییەکان رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات کە رسوماتی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، دەروازە سنوورییەکان و چەند دامەزراوەیەکی دیکە دەگرێتەوە.
 
پێشتر هەردوولا 100%ـی داهاتی رسوماتی ئەو دامەزراوانەیان بە شایستەی خۆیان دەزانی. وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای هەموو رسوماتەکەی دەکرد کە لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێ.
 
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەو پرسە لە هەرێمی کوردستان وتى: "بەگوێرەی ئەو پێشنیازە نوێیە، ئەگەر زۆرە بڕی داهاتی نانەوتی رادەستکراوی مانگانەی هەرێمی کوردستان بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە 60 بۆ 70 ملیار دینارەوە بگاتە 100 ملیار دینار."
 
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر بنەمای راپۆرتی داهاتی ساڵی 2024، داوای زیاتر لە 180 ملیار دیناری داهاتی هەرێمی کوردستانی دەکرد.
 
بەگوتەی دوو سەرچاوەی بەرپرس لە هەولێر و بەغدا، ئەو پێشنیازە نوێیەی هەرێمی کوردستان دراوەتە دەستەی راوێژکاریی یاسایی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بڕیارە لە راپۆرتێکدا بدرێتە محەممەد شیاع سوودانی و ئەگەر هەیە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەیەوە بدرێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار