شاندێکی گەورەى دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکەن

8 كاتژمێر لەمەوپێش



ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکى گەورەى ئیمرالی دەچێتە سەردانى عەبدوڵا ئۆجەلان.

وتەبێژی دەم پارتی، وتیشى: لە هەفتەی داهاتوودا، شاندێکی بەرفراوانی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەکات،  کە هاوسەرۆکانی گشتی پارتەکەشمانی تێدادەبێت. ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد لە پلانسازییداین بۆ ڕێکخستنی سەردانییەکە، بەڵام ڕۆژی سەردانەکەی دیاری نەکرد.

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئایشەگۆڵ دۆغان، دەربارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێیی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا.

ئایشەگوڵ دۆغان لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەدا دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی لە کۆبوونەوەکەیاندا کۆتا گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکاتیکیان هەڵسەنگاندووە، هەروەها تیشکخراوەتەسەر پێویستیییە هەنووکەیەکانی پرۆسەکە.

شاندەکەی دەم پارتی نزیکەی مانگێک دوای دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر  لە ٢٨ی ئاب گەشتیان کرد بۆ ئیمرالی.

بڕیارە ئەمجارەیان تولای هاتیمۆغولاری و تونسێر باکرهان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکرات و هەروەها ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندیش لەم سەردانەدا ئامادە دەبن.

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر میدیاکانى تورکیا، بڵاویانکردەوە پێنج پەرلەمانتارى لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لە ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا پێکهێنراوە لەچەند ڕۆژى داهاتوو سەردانى ئیمرالى دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.

لەهەفتەى ڕابردوودا فەتی یەڵدز، جێگری سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) پێشنیازى ئەوەیکردبوو چەند ئەندامێکى لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لە ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا پێکهێنراوە بۆ پرۆسەی چارەسەری، عەبدوڵا ئۆجەلان ببینێت.

یەڵدز باسی لەوەشكردبوو: دەستنیشانكردنی ٣-٤ ئەندامی کۆمیتەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی بە وردی لەلایەن نومان کورتولموش بۆ وەرگرتنی لێدوان لە عەبدوڵا ئۆجەلان، لەگەڵ رەچاوكردنی کات و شێوازەکەی بە وردی، هیچ لاوازییەكی تیادانییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار